We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ژیرمەندی 4

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ژیرمەندی 3 ژیرمەندی ژیرمەندی 5 →

1پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:

2خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت

3بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە

4من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.

5کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و

6مشتێک حەسانەوە باشترە

7دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:

8یەکێکی تاک و تەنها،

9دوو کەس لە یەک کەس باشترە،

10ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،

11هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،

12ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،

13گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.

14دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت.

15ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە.

16ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.

← ژیرمەندی 3 ژیرمەندی ژیرمەندی 5 →