We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ژیرمەندی 3

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ژیرمەندی 2 ژیرمەندی ژیرمەندی 4 →

1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،

2لەدایکبوون کاتی خۆی هەیە و مردنیش کاتی خۆی،

3کوشتن کاتی خۆی هەیە و چاکبوونەوەش کاتی خۆی،

4گریان کاتی خۆی هەیە و پێکەنینیش کاتی خۆی،

5بەرد بڵاوکردنەوە کاتی خۆی هەیە و بەرد کۆکردنەوە کاتی خۆی،

6کۆڵدان کاتی خۆی هەیە و کۆڵنەدان کاتی خۆی،

7دڕاندن کاتی خۆی هەیە و دوورینەوە کاتی خۆی،

8خۆشویستن کاتی خۆی هەیە و ڕق کاتی خۆی،

9کرێکار چی بۆ دەمێنێتەوە لەوەی خۆی پێوە ماندوو دەکات؟

10ئەو بارەم بینی کە خودا داویەتی بە ئادەمیزاد هەتا هەڵیبگرن.

11خودا هەموو شتێکی دروستکرد کە لە کاتی خۆیدا جوان بێت، هەروەها وای کرد مرۆڤ هەستی ژیانی هەتاهەتایی هەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەس ناتوانێت لە بنجوبنەوانی کاری خودا تێبگات، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی.

12جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا.

13هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە.

14زانیم کە هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی دەدات بۆ هەتاهەتایە، هیچی بۆ زیاد ناکرێت و هیچیشی کەم ناکرێتەوە. خودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خەڵک لێی بترسن.

15ئەوەی هەیە پێشتر هەبووە،

16هەروەها لەسەر زەوی بینیم:

17جا لە دڵی خۆمدا گوتم:

18من لە دڵی خۆمدا گوتم: «سەبارەت بە ئادەمیزاد، خودا تاقییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تێیانبگەیەنێت کە ئاژەڵ چۆنە ئەوانیش بەو شێوەیەن.

19بێگومان چارەنووسی مرۆڤ هەروەک چارەنووسی ئاژەڵە، چونکە مردنی ئەمیان وەک مردنی ئەویانە و یەک هەناسە بۆ هەردووکیانە، مرۆڤ هیچی لە ئاژەڵ زیاتر نییە. بێگومان هەرچی هەیە بێ واتایە.

20هەموو بۆ یەک شوێن دەڕۆن: هەردووکیان لە خۆڵەوە هاتن و دەشگەڕێنەوە بۆ خۆڵ.

21کێ دەزانێت: ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟»

22ئیتر بینیم لەوە باشتر نییە کە مرۆڤ بە کارەکەی دڵخۆش بێت، لەبەر ئەوەی ئەمە بەشی ئەوە، چونکە کێ دەیبینێت بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە کە لەدوای ئەو چی دەبێت؟

← ژیرمەندی 2 ژیرمەندی ژیرمەندی 4 →