We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ژیرمەندی 5

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ژیرمەندی 4 ژیرمەندی ژیرمەندی 6 →

1کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.

2با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،

3خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت و

4ئەگەر نەزرێکت5‏:4 واتا پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏ بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.

5باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.

6ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا5‏:6 بڕوانە مەلاخی 2‏:7‏‏.‏ مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟

7زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.

8ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت.

9بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.

10ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،

11بە زیادبوونی خێروبێر

12خۆشە خەوی کارگەر،

13خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:

14ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،

15وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،

16ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:

17هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،

18ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.

19هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.

20جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.

← ژیرمەندی 4 ژیرمەندی ژیرمەندی 6 →