1هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
2هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
3فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
4”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،
5ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،
6لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟
7خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،
8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟
9دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،
10وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت89:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە. پان کردەوە،
11ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،
12باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،
13بازووت هەیە لەگەڵ توانا،
14ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،
15خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،
16بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،
17چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،
18بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،
19جارێکیان لە بینینێکدا89:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت. قسەت کرد،
20داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
21ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
22دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
23لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
24دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
25وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
26هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
27منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،
28هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،
29هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،
30«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،
31ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،
32لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،
33بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،
34پەیمانی خۆم ناشکێنم و
35جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،
36هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و
37هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،
38بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،
39پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و
40هەموو شووراکانیت ڕووخاند،
41هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،
42دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،
43دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و
44شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،
45ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و
46ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟
47لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.
48ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟
49ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،
50پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،
51ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،
52هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.