1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،
2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،
3گیانم پڕ خراپە بووە و
4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،
5لەناو مردووان وازلێهێنراو،
6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،
8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،
9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.
10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟
11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،
12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،
13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،
15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،
16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،
17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،
18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،