1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
2ستایشی خودای خودایان بکەن،
3ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،
4بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،
5ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،
6ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،
7ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،
8خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،
9مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،
10بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا136:10 مەبەستی لە لەناوبردنی نۆبەرەکانی میسرە، بڕوانە دەرچوون بەشی 11.
11ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،
12بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،
13بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،
14ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،
15فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،
16بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،
17ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،
18ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،
19سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،
20عۆگی پاشای باشان،
21خاکەکەیانی کرد بە میرات،
22بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،
23بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،
24ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،
25ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.
26ستایشی خودای ئاسمان بکەن،