1هەلیلویا!
2ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،
3ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،
4چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و
5من دەزانم یەزدان مەزنە،
6یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،
7لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،
8ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،
9ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،
10ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و
11سیحۆنی135:11 سیحۆن، یەکێک بوو لە پاشاکانی ئەمۆرییەکان، ویستی بەرەنگاری جولەکەکان بێتەوە و ڕێی پێنەدان بەناو خاکەکەیدا تێبپەڕن، کاتێک بەڕێوە بوون بەرەو خاکی کەنعان. جا خۆی و سوپاکەی تێکشکان. بڕوانە ژمارە 21:21-29. پاشای ئەمۆرییەکان و
12خاکەکەیانی کردە میرات،
13ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،
14چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،
15بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،
16دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،
17گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،
18دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،
19ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!
20ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!
21ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،