1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە:
2«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و
3گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد،
4لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە،
5تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدا
6کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان،
7لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن،
8ئەی هیوای ئیسرائیل،
9بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت،
10یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت:
11هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە.
12هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»
13منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»
14یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»
15لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.
16ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.
17«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت:
18ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،
19«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟
20ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان و
21لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە،
22ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟