We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

یەرمیا 13

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← یەرمیا 12 یەرمیا یەرمیا 14 →

1یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.»

2منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست.

3ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:

4«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات13‏:4 پەرات: یان دەشێت ڕووباری فورات بێت.‏ و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.»

5منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە.

6دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.»

7منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت.

8ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:

9«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم.

10ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت.

11وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

12«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە: ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“ جا پێت دەڵێن: ”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“

13تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم.

14بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

15گوێ بگرن و گوێ شل بکەن،

16شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان

17بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن،

18بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ:

19شارەکانی نەقەب دادەخرێن و

20چاوت هەڵبڕە13‏:20 مەبەستی لە شاری ئۆرشەلیمە.‏ و

21چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت

22ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی،

23ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت،

24«وەک پووش پەرتیان دەکەم

25یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە،

26منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە،

27داوێنپیسی و حیلاندنت،

← یەرمیا 12 یەرمیا یەرمیا 14 →