We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

پەیدابوون 10

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← پەیدابوون 9 پەیدابوون پەیدابوون 11 →

1ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.

2کوڕەکانی یافەت:

3کوڕەکانی گۆمەر:

4کوڕەکانی یاڤان:

5لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان10‏:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.‏ بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.

6کوڕەکانی حام:

7کوڕەکانی کوش:

8نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.

9ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»

10سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار10‏:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.‏.

11لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،

12هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.

13میسر باوکی

14پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.

15کەنعان باوکی

16هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،

17حیڤی، عەرقی10‏:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.‏، سینی10‏:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1‏:15‏‏.‏،

18ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

19سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.

20ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.

21سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.

22کوڕەکانی سام:

23کوڕەکانی ئارام:

24ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،

25عێبەریش دوو کوڕی بوو،

26یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:

27هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،

28عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،

29ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

30نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.

31ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.

32ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.

← پەیدابوون 9 پەیدابوون پەیدابوون 11 →