1خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،
2لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،
3خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،
4بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،
5«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم50:5 بۆ ئەوانەی کە پابەندن بە پەیمانی خۆشەویستی نەگۆڕی پەروەردگار.،
6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
7«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
8سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
9من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،
10چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،
11هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،
12ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،
13ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،
14«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،
15لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،
16بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:
17تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و
18کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،
19دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،
20دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،
21ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،
22«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،
23ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،