We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

زەبوورەکان 22

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← زەبوورەکان 21 زەبوورەکان زەبوورەکان 23 →

1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟

2ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،

3لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،

4باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،

5هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،

6بەڵام من سەگم22‏:6 عیبری: کرمێک.‏ نەک مرۆڤ،

7هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،

8«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.

9بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،

10من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،

11لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و

12گای زۆر دەوریان داوم،

13وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،

14وەک ئاو ڕژام،

15هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،

16سەگ دەوریان داوم،

17هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،

18جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،

19بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،

20ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،

21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،

22ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،

23ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!

24لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،

25لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،

26هەژارەکان دەخۆن22‏:26 لەدوای بەجێهێنانی نەزر قوربانی هاوبەشی دەکرێت و هەژاران لەو قوربانییە دەخۆن.‏ و تێر دەبن،

27سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،

28چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و

29هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،

30نەوەکان دەیپەرستن،

31ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،

← زەبوورەکان 21 زەبوورەکان زەبوورەکان 23 →