We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

زەبوورەکان 18

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← زەبوورەکان 17 زەبوورەکان زەبوورەکان 19 →

1ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی.

2یەزدان تاشەبەردی18‏:2 شوبهێنراوە بەو تاشەبەردەی لە کاتی تەنگانەدا پشتی پێدەدرێت، وەکو لە کاتی شەڕکردن دەبێتە پەناگا.‏ منە، قەڵا و دەربازکەرمە،

3لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،

4چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم،

5پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،

6لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،

7ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،

8دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،

9ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە،

10سواری کەڕوب18‏:10 بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ.‏ بوو و فڕی،

11بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی،

12لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون،

13یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،

14تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،

15ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت،

16لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،

17لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،

18لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،

19منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،

20یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،

21چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،

22هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،

23لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و

24یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،

25لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،

26لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،

27تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،

28ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت،

29بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،

30ڕێبازی خودا تەواوە،

31لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟

32خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە،

33پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،

34مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،

35قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،

36جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،

37دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن،

38وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،

39کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،

40دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،

41هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،

42وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی،

43لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم،

44هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن،

45بێگانەکان ورە بەر دەدەن و

46یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!

47خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،

48لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم.

49لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،

50سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،

← زەبوورەکان 17 زەبوورەکان زەبوورەکان 19 →