1کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،
2مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات،
3ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت،
4گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت،
5کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە،
6ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە،
7هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە،
8لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە،
9ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە،
10لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت،
11ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات،
12ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات،
13ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە13:13 مەبەستی لە فێرکردنی تەوراتی موسایە. بکات خۆی لەناودەبات،
14فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە،
15تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت،
16هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات،
17نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە،
18هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن،
19ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان،
20ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا،
21خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت،
22پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی13:22 عیبری، کوڕی کوڕ. بەجێدەهێڵێت،
23لەوانەیە زەویی بەیاری13:23 زەوی نەکێڵدراو و ئامادە بۆ کێڵان. هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت،
24ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی،
25کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت،