We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

دووەم کۆرنسۆس 6

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← دووەم کۆرنسۆس 5 دووەم کۆرنسۆس دووەم کۆرنسۆس 7 →

1وەک هاوکاری خودا لێتان دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خودا بێ سوود وەرمەگرن،

2چونکە دەفەرموێ:

3لە هیچ شتێکدا نابینە کۆسپ، نەوەک گلەیی بێتە سەر خزمەت،

4بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان،

5لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی،

6بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی،

7لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ،

8بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین،

9وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین،

10وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.

11ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە.

12ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن.

13ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە.

14لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا6‏:14 مەبەستی لە هاوسەرگیرییە.‏ مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟

15چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا6‏:15 مەبەستی لە شەیتانە.‏ هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟

16پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:

17﴿یەزدان دەفەرموێ:

18﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت:

← دووەم کۆرنسۆس 5 دووەم کۆرنسۆس دووەم کۆرنسۆس 7 →