We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

مەتا 1

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

مەتا مەتا 2 →

1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:

2ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،

3یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،

4ڕام باوکی عەمیناداب بوو،

5سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،

6یەسا باوکی داودی پاشا بوو.

7سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،

8ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،

9عوزیا باوکی یۆتام بوو،

10حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،

11یۆشیا باوکی یەهۆیاکین1‏:11 یۆنانی: یەکنیا‏، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکین‏ە، بڕوانە دووەم پاشایان 24‏:6‏.‏ و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.

12لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،

13زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،

14ئازور باوکی سادۆق بوو،

15ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،

16یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح1‏:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ ناودەبردرێت.

17بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.

18لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە.

19یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.

20کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.

21کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع‏. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)‏، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

22ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏ فەرموویەتی بێتە دی:

23﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾1‏:23 ئیشایا 7‏:14‏‏ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.

24کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە.

25بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

مەتا مەتا 2 →