1یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:
2«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟
3ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:
4«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟
5جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،
6یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
7«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛
8«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە،
9یان بازووێکت وەک خودا هەیە و
10ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە،
11لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و
12سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە،
13تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە،
14منیش دان بەوەدا دەنێم،
15«سەیری بەهێمۆت40:15 گیانلەبەرێکی زۆر گەورە بووە. بکە،
16ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و
17کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛
18ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن،
19ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،
20چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و
21لەژێر درەختەکانی لۆتس40:21 درەختێکی دڕکاوییە لە ڕۆژهەڵاتی دەریا ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا هەیە، لە ناوچەی گەرم شێدار دەڕوێت و بە پڕی لە دەوروبەری دەریاچەی جەلیل هەیە. ڕادەکشێت،
22درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛
23ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت،
24ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات،