We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

دووەم ساموئێل 23

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← دووەم ساموئێل 22 دووەم ساموئێل دووەم ساموئێل 24 →

1ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن:

2«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا،

3خودای ئیسرائیل فەرمووی،

4ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن

5«ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟

6بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن،

7هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات،

8ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن:

9پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم23‏:9 بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 11‏:13‏‏.‏ لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد.

10ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت.

11پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات.

12بەڵام شەمما لە ناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی.

13سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.

14لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو.

15داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»

16ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.

17گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە.

18ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.

19ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.

20بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.

21ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.

22ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.

23لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.

24ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون:

25شەممای حەرۆدی،

26حەلەچی پەلتیی،

27ئەبیعەزەری عەناتۆتی،

28چەلمۆنی ئەحۆحی،

29حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،

30بەنایای پیرعاتۆنی،

31ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی،

32ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،

33شەممای هاراری،

34ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی،

35حەسرۆی کارمەلی،

36یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی،

37چەلەقی عەمۆنی،

38عیرای یەتری،

39ئوریای حیتی.

← دووەم ساموئێل 22 دووەم ساموئێل دووەم ساموئێل 24 →