1«یەزدان دەفەرموێت: ”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن.
2بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.
3هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“
4«پێیان بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
5بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟
6بە ئاگاییەوە گوێم شل کرد،
7تەنانەت لەقلەق لە ئاسمان
8«”ئێوە چۆن دەڵێن: ’ئێمە داناین،
9داناکان ڕیسوا دەبن،
10لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە،
11برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و
12ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟
13یەزدان دەفەرموێت: «”دروێنەکەیان لێ دەبەم،
14«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟
15چاوەڕێی ئاشتی بووین،
16پڕمەی ئەسپەکانی ئەو
17«ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان،
18ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت،
19ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەم
20«دروێنە تێپەڕی،
21لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم،
22ئایا لە گلعاد هەتووان8:22 مەرهەم بۆ ساڕێژبوونی برین. نییە؟