1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
2بێگانەکان دەنێرمە بابل
3ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت،
4کوژراوان لە بابل دەکەون،
5چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراون
6«لە بابلەوە هەڵێن!
7بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە،
8لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت.
9«”بابلمان تیمار کرد،
10«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست،
11«تیرەکان تیژ بکەن،
12لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن!
13ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان،
14یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد:
15«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،
16کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،
17«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،
18ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،
19بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،
20«تۆ گورزی منی،
21بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم،
22بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم،
23بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم،
24«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی بابل دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
25«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم،
26ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک51:26 بەردی قولینچک: بەردێکی گەورە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.،
27«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە،
28نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن،
29ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت،
30پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا،
31نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت و
32ڕووبارەکان51:32 مەبەستی لە پرد و شوێنی پەڕینەوەیە لە ڕووبارەکان. دەستیان بەسەردا گیرا،
33یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:
34«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد،
35دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن:
36لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
37بابل دەبێتە تەپۆڵکە و
38پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن،
39کاتێک گەرم دەبن،
40«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕین
41«شێشەخ51:41 ناوی نهێنی بابل بووە. چۆن دەگیرێت،
42دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت،
43شارۆچکەکانی وێران بوون،
44لە بابل سزای بێل دەدەم و
45«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە!
46ورە بەرمەدەن و مەترسن،
47لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێت
48ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایە
49«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت،
50ئەی دەربازبووان لە شمشێر،
51«شەرمەزار بووین،
52یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،
53تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش،
54«دەنگی هاوار دێت لە بابل،
55یەزدان بابل تەفروتونا دەکات،
56تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل،
57میر و دانا و پارێزگار و
58یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
59ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل.
60هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک،
61بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە،
62ئینجا بڵێ: ”ئەی یەزدان، تۆ فەرمووت ئەم شوێنە لەناودەبەیت، تاکو ئەوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا نامێنێت، هەتاهەتایە دەبێتە چۆڵەوانی.“
63کاتێک لە خوێندنەوەی ئەم تۆمارە بوویتەوە، بەردێکی پێوە ببەستە و فڕێیبدە ناو فورات.
64ئینجا بڵێ: ”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“»