We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

یەرمیا 3

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← یەرمیا 2 یەرمیا یەرمیا 4 →

1«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات و

2«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!

3جا لێزمە باران ڕاوەستا و

4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،

5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟

6لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی3‏:6 لێرەدا بە واتای داوێنپیسی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتا لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت لەگەڵ ژنەکەیدا.‏ کرد.

7بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی.

8تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد.

9لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد.

10لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

11ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە.

12بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:

13تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،

14یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم3‏:14 پەیوەندی نێوان خودا و گەلەکەی بە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دەچووێنرێت، لە ڕووی ئەرک و وەفا و گوێڕایەڵییەوە.‏، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن.

15شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.»

16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە.

17لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون.

18لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.

19«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:

20بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،

21دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،

22«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،

23بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،

24لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری

25با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،

← یەرمیا 2 یەرمیا یەرمیا 4 →