1یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دابەزە بۆ کۆشکی پاشای یەهودا و لەوێ ئەو پەیامە ڕابگەیەنە،
2بڵێ: ”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.
3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘
4ئەگەر بە گرنگییەوە ئەم فەرمانە پەیڕەو بکەن، ئەوا ئەو پاشایانەی لەسەر تەختی داود دانیشتوون لە دەروازەکانی ئەم کۆشکەوە دێنە ژوورەوە، بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە لەگەڵ خزمەتکاران و گەلەکەی.
5بەڵام ئەگەر گوێ لەم فەرمانە نەگرن، سوێند بە گیانی خۆم دەخۆم، کە ئەم کۆشکە وێران دەبێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
6یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت:
7تێکدەرانت بۆ تەرخان دەکەم،
8«خەڵکی زۆر نەتەوە بە کەناری ئەم شارەدا تێدەپەڕن و لە یەکتری دەپرسن: ”لەسەر چی یەزدان وای لەم شارە گەورەیە کرد؟“
9جا دەڵێن: ”لەسەر ئەوەی وازیان لە پەیمانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و خوداوەندەکانی دیکەیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن.“»
10بۆ پاشا مردووەکە22:10 مەبەستی لە یۆشیا پاشایە. مەگریێن و شینی بۆ مەگێڕن،
11سەبارەت بە شەلومی22:11 شەلوم: بە یەهۆئاحازیش ناودەبردرێت. کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەوەی لە جێی باوکی بوو بە پاشا، ئەوەی لەم شوێنە ڕۆیشت، یەزدان دەفەرموێت: «جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ئێرە،
12بەڵکو لەو شوێنەی ڕاپێچیان کردووە بۆی هەر لەوێ دەمرێت، جارێکی دیکە ئەم خاکە نابینێتەوە.»
13«قوڕبەسەر ئەوەی کۆشکەکەی بە ناڕەوایی بنیاد دەنێت و
14دەڵێت: ”کۆشکێکی فراوان بۆ خۆم بنیاد دەنێم،
15«ئایا ئەوە دەتکاتە پاشا،
16بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی هەژار و نەدار کرد،
17«بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنها
18لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت:
19بەڵکو وەک گوێدرێژ دەنێژرێت،
20«ئەی ئۆرشەلیم، بڕۆ سەر لوبنان و هاوار بکە،
21لە ئاسوودەییت ئاگادارم کردیتەوە،
22هەموو شوانەکانت22:22 شوانەکانت مەبەست لە ڕابەرەکانە. با بەڕێوەیان دەبات و
23ئەی نیشتەجێی ”لوبنان“22:23 مەبەستی لە کۆشکی شاهانەی ئۆرشەلیمە. بڕوانە ئایەتی 6، 7، 15، هەروەها یەکەم پاشایان 7:2.،
24یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، ئەی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، تەنانەت ئەگەر ئەنگوستیلەیەک بیت لە دەستی ڕاستم، لە پەنجەی خۆمت دەکەمەوە و
25دەتدەمە دەستی ئەوانەی دەیانەوێ لەناوت ببەن، دەستی ئەوانەی تۆ لێیان دەترسیت، نەبوخودنەسری پاشای بابل و بابلییەکان.
26خۆت و دایکت، ئەوەی تۆی بووە فڕێتاندەدەمە سەر خاکێکی دیکە، کە لەوێ لەدایک نەبوونە، جا لەوێ دەمرن.
27هەرگیز ناگەڕێنەوە ئەو خاکەی بۆی پەرۆشن.»
28ئایا ئەم پیاوە، یەهۆیاکین، قاپێکی ڕیسوا و شکاوە؟
29ئەی خاک! ئەی خاک! ئەی خاک!
30یەزدان ئەمە دەفەرموێت: