We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

یەرمیا 20

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← یەرمیا 19 یەرمیا یەرمیا 21 →

1کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد،

2لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە.

3بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ20‏:3 واتا (مایەی ترس و تۆقین لە هەموو لایەکەوە).‏،

4چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر.

5هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل.

6تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“»

7ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام،

8هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم،

9بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم،

10گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە:

11بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە،

12ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و

13گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن!

14نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم!

15نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم،

16با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت

17چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم،

18بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟

← یەرمیا 19 یەرمیا یەرمیا 21 →