1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.
2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.
3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.
4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.
5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:
7گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و
8بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،
9تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و
10«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛
11ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،
12لێتان وردبوومەوە.
13لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛
14ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و
15«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛
16ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،
17ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛
18چونکە پڕم لە قسەکردن و
19ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،
20قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛
21لایەنگری کەس ناکەم و
22چونکە زمانلووسی نازانم