1دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.
2ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:
3«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،
4با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،
5با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،
6ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،
7با ئەو شەوە نەزۆک بێت،
8بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،
9با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،
10چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و
11«بۆ لە بار دایکم نەچووم،
12بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،
13چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،
14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،
15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،
16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،
17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن
18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،
19لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،
20«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و
21ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،
22هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،
23بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک
24لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،
25ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،
26ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،