1ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:
2«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،
3کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و
4خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،
5خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و
6کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،
7«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و
8گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،
9پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،
10پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و
11ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،
12چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و
13ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و
14ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛
15دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و
16من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و
17کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و
18«جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و
19ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،
20شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،
21«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد
22لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛
23چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و
24کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛
25ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛