We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ئەیوب 22

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ئەیوب 21 ئەیوب ئەیوب 23 →

1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:

2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟

3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟

4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و

5ئایا خراپەکانت زۆر نین و

6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و

7ئاوت نەدا بە تینوو و

8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،

9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و

10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و

11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و

12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟

13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟

14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت

15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت

16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،

17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!

18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،

19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،

20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و

21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،

22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و

23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،

24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و

25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و

26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،

27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،

28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،

29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“

30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،

← ئەیوب 21 ئەیوب ئەیوب 23 →