1یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.8:1 مەهێر شالال حاش بەز: واتا خێرا بۆ تاڵانکردن.“»
2هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.
3لە پێغەمبەرە ژن8:3 مەبەست لە ژنەکەی خۆیەتی کە ئەویش پێغەمبەر بووە. نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،
4چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»
5ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:
6«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە
7لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە
8بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و
9ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!
10ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،
11یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:
12«مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“
13تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و
14ئەو دەبێتە پیرۆزگا،
15زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،
16ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،
17چاوەڕێی یەزدان دەکەم،
18ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.
19کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان8:19 نێوانگرەکان: لێرە بەو واتایە دێت، ئەو کەسانە کە گوایە هۆی پەیوەندی ڕێکخەرن لەنێوان خەڵکی مردوو و زیندوودا. و ڕۆح ئامادەکاران8:19 ڕۆح ئامادەکاران: بەو کەسانە دەگوترێت کە ڕۆح ئامادە دەکەن. بڕوانە یەکەم ساموئێل 28:3؛ 8–9. بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“
20بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.
21بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.
22ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»