We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ئیشایا 66

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ئیشایا 65 ئیشایا

1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

2ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟

3بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت

4هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و

5ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،

6دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،

7«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،

8کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟

9یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،

10«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،

11بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و

12سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:

13وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات،

14جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و

15ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،

16لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی

17«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە ناوەڕاستی ئەوانە کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

18«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.»

19یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن.

20هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.

21هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

22یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت.

23لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت.

24«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»

← ئیشایا 65 ئیشایا