1لەو ڕۆژانەی38:1 مەبەست لەو ڕۆژانەیە پێش ڕووداوەکانی بەشی 36. حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»
2حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،
3گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.
4جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:
5«بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و
6فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.
7«”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:
8ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.
9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:
10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا
11گوتم: «یەزدان نابینم
12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت
13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،
14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،
15ئیتر چی بڵێم؟
16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،
17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە
18جیهانی مردووان سوپاست ناکات و
19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،
20یەزدان ڕزگارم دەکات،
21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»
22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»