1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین22:1 دۆڵی بینین: ناوێکی مەجازییە بۆ ئۆرشەلیم.:
2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،
3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،
4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،
5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
6ئیلام تیردانی هەڵگرتووە
7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،
8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.
9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و
10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و
11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،
12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،
14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،
17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و
18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و
19لە پلەکەت دەرتدەکەم و
20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و
21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.
22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.
23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.
24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»
25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.