We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

ئیشایا 19

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← ئیشایا 18 ئیشایا ئیشایا 20 →

1سروشێک سەبارەت بە میسر:

2«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم،

3میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت،

4میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم و

5ئاوی نیل وشک دەبێت،

6نۆکەندەکان بۆن دەکەن،

7سەوزایی لەسەر نیل،

8ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن،

9کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن،

10جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن و

11بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن:

12کەواتە کوا داناکانت؟

13میرانی چۆعەن گێل بوون،

14یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە،

15هیچ کارێک نابێت لە میسر

16لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.

17میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.

18لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر»19‏:18 بڕوانە یەرمیا 43‏:13‏‏. بە یۆنانی هیلیۆپۆلیس، مەبەست لە شاری خۆرە لە میسر، کە ئێستا پێی دەگوترێ (میسری نوێ).‏.

19لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.

20جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.

21ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر19‏:21 نەزر: داوا لە خودا دەکەیت بۆ ئەنجامدانی کارێک، کارەکە پابەند دەکەیت بە مەرجێکەوە. داوا دەکەیت ئەگەر خودا ئەو کارەم بۆ ئەنجام بدات، ئەوا دەرئەنجام منیش ئەو کارەی بۆ ئەنجام دەدەم. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏ بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.

22یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.

23لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.

24لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.

25ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»

← ئیشایا 18 ئیشایا ئیشایا 20 →