1چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،
2ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،
3بە لەخواترسی شادمان دەبێت.
4بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات و
5ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن و
6گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،
7مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،
8کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،
9خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،
10لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.
11لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش11:11 واتا ئەو ناوچەیە کە نزیکی سەرچاوەی ڕووباری نیل.، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.
12ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە و
13بەغیلی ئەفرایم نامێنێت و
14پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن و
15یەزدان کەنداوی دەریای میسر
16دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەی