We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

عیبرانییەکان 1

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

عیبرانییەکان عیبرانییەکان 2 →

1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،

2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە.

3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی1‏:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.‏، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.

4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.

5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:

7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:

8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:

9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،

10هەروەها:

11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،

12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،

13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟

عیبرانییەکان عیبرانییەکان 2 →