1ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت.
2«ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن،
3«ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت،
4هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت،
5«شیمۆن و لێڤی بران،
6من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان،
7نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە،
8«یەهودا49:8 وشەی (یەهودا) لە ڕووی دەنگەوە لە وشەی (ستایش)ی عیبری نزیکە.، براکانت ستایشی تۆ دەکەن،
9بەچکە شێرە یەهودا،
10داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،
11نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و
12چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و
13«زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت،
14«یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و
15بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و
16«دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات،
17دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا،
18«ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم.
19«چەتە پەلاماری گاد دەدەن،
20«لە ئاشێر نانی چەور دەبێت،
21«نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و
22«یوسف مێوێکی بەردارە،
23تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و
24بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە،
25بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات،
26بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن
27«بنیامین گورگێکی دڕندەیە،
28هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن.
29ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە،
30کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان.
31ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت.
32کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.»
33کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.