1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
3چونکە ڕۆژەکە نزیکە،
4شمشێرێک دێتە سەر میسر،
5کوش و لیبیا، لوود و هەموو عەرەبستان، کووب و نەوەکانی خاکی پەیمان، لەگەڵ میسر بە شمشێرەکە دەکەون.
6«”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
7«”وەک خاکەکانی دەوروبەریان چۆڵ دەبن،
8بەوە دەزانن کە من یەزدانم،
9«”لەو ڕۆژەدا، نێردراوان بە سواری کەشتی لەلای منەوە دێن بۆ تۆقاندنی کوشی لەخۆڕازی، ئینجا لە ڕۆژی سزادانی میسر ترس دێتە سەریان، چونکە ئەوەتا دێت.
10«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
11ئەو بە خۆی و بە لەشکرەکەیەوە دڕندەترینی نەتەوەکانن،
12چەمەکانی نیل وشک دەکەم و
13«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
14پاشایەتی باشووری میسر تێکدەدەم و
15تووڕەیی خۆم بەسەر شاری پەلوزیوم دەبارێنم،
16ئاگر لە میسر بەردەدەم،
17گەنجەکانی ئۆن و پیڤەسەت
18لە تەحپەنحێس ڕۆژ تاریک دادێت
19لە میسر سزا دەسەپێنم،
20لە حەوتی مانگی یەکی ساڵی یازدەیەمین،30:20 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و نۆی مانگی چواری ساڵی 587ی پێش زایین. فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21«ئەی کوڕی مرۆڤ، من بازووی فیرعەونی پاشای میسرم شکاند. یەکناگرێتەوە، نە بە پەلیکە دار و نە بە پێچانەوەی، بۆ ئەوەی بەهێز بێت و شمشێر بەدەستەوە بگرێتەوە.
22لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی فیرعەونی پاشای میسرم. هەردوو بازووی دەشکێنم، ساغەکە و شکاوەکە، شمشێر لە دەستی بەردەدەمەوە.
23میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە.
24هەردوو بازووی پاشای بابل توند دەکەم و شمشێری خۆم دەدەمە دەستییەوە. هەردوو بازووی فیرعەونیش دەشکێنم و لەبەردەمی وەک نوزانەوەی بریندار دەنوزێتەوە.
25بازووەکانی پاشای بابل توند دەکەم، بەڵام بازووەکانی فیرعەون دەکەون. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک شمشێری خۆم دەدەمە دەست پاشای بابل و بەسەر خاکی میسردا هەڵیدەکێشێت.
26میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»