We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

حزقیێل 27

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← حزقیێل 26 حزقیێل حزقیێل 28 →

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:

2«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە.

3بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

4سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان،

5هەموو تەختە دارەکانیان

6لە دار بەڕووەکانی باشان

7کەتانی نەخشێنراوی میسر

8خەڵکی سەیدا و ئەرڤاد

9پیرانی جوبەیل27‏:9 شاری جوبەیل شارێکی کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7000 لەمەوپێش، ئەمرۆ بە دووری 38 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەیروت.‏ و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون،

10«”پیاوانی فارس و لوود و پووت

11نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەت

12«”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

13«”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

14«”دانیشتووانی بێت‌تۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

15«”خەڵکی ڕودس27‏:15 دوورگەیەکە لە دەریای سپی ناوەڕاست.‏ بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.

16«”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە،27‏:16 بەردە پیرۆزە: بەردێکی شینی سەوزباوە.‏ قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین27‏:16 نەخشاندنی قوماش بە دەست.‏، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان27‏:16 یاقووت: گەوهەری سووری تێر.‏ بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

17«”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان27‏:17 ئازارشکێن.‏ بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

18«”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

19«”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا27‏:19 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏ و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

20«”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.

21«”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت.

22«”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.

23«”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت.

24ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت.

25«”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن.

26ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەن

27سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت،

28لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانت

29هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان و

30دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و

31بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن و

32لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە،

33کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە،

34کاتێک لە دەریاکان تێکشکایت

35هەموو دانیشتووانی کەنارەکان

36بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن،

← حزقیێل 26 حزقیێل حزقیێل 28 →