We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

دەرچوون 15

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← دەرچوون 14 دەرچوون دەرچوون 16 →

1ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت:

2«هێز و سروودم یەزدانە،

3یەزدان پاڵەوانە،

4گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی

5قووڵایی دایپۆشین،

6دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،

7«بە مەزنی و پایەبەرزیت

8بە بای لووتت

9دوژمن گوتی:

10بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،

11ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟

12«دەستی ڕاستت درێژکرد،

13ئەو گەلەی کڕیتەوە،

14گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن،

15سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن،

16سامناکی و تۆقین دێتە سەریان.

17ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و

18«یەزدان پاشایەتی دەکات

19کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن.

20ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن.

21مریەمیش سروودی بۆ گوتن:

22ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە.

23کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا.15‏:23 مارا: مەبەستی تاڵە.‏

24جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟»

25موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو.

26فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»

27ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا.

← دەرچوون 14 دەرچوون دەرچوون 16 →