We Believe JesusFé, Esperança e Nova Vida

دواوتار 32

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر · ck

← دواوتار 31 دواوتار دواوتار 33 →

1گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم،

2فێرکردنم وەک باران دەبارێت،

3ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم،

4خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە،

5لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو

6ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە،

7یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە،

8کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد،

9بەشی یەزدان گەلەکەیەتی،

10لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە،

11وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت،

12ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد،

13سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد،

14دەڵەمە32‏:14 یان دەرەمە، قۆناغی پێش دروستبوونی پەنیر.‏ و شیری مەڕوماڵات،

15یەشوروون32‏:15 یەشوروون بە واتای سەرڕاست یان دادپەروەر دێت، وەکو نازناوێک بۆ گەلی ئیسرائیل بەکارهاتووە.‏ قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند،

16ئیرەییان32‏:16 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏ وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و

17بۆ بتەکان32‏:17 بتەکان: بە واتای ڕۆحە پیسەکان.‏ کە خودا نین قوربانییان سەربڕی،

18ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا،

19جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە،

20فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە،

21ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم،

22بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە،

23«کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە،

24کاتێک لە برسان کەوتوون،

25لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و

26فەرمووم: ”پەرتەوازەیان دەکەم،

27بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات،

28ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون،

29خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و

30چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و

31لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە32‏:31 تاشەبەردی ئێمە: مەبەستی لە یەزدانە.‏ نییە،

32مێویان لە مێوی سەدۆمە و

33شەرابەکەیان ژەهری مارەکان و

34«ئایا ئەمە لەلای من هەڵنەگیراوە،

35تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم،

36یەزدان ئەستۆپاکی گەلەکەی دەسەلمێنێت و

37خودا دەفەرموێت: «کوا خوداوەندەکانیان،

38ئەو خوداوەندانەی کە پیوی قوربانییەکانیان دەخواردن،

39«ئێستا ببینن، من، من ئەوم،

40من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم:

41کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و

42تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و

43ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن،

44جا موسا خۆی و یەشوعی کوڕی نون هاتن و هەموو وشەکانی ئەم سروودەیان بۆ گەل خوێندەوە.

45کاتێک موسا لە وتارەکە تەواو بوو، بە هەموو ئەم وشانە بۆ هەموو ئیسرائیل،

46پێی گوتن: «لە دڵەوە لە هەموو ئەو وشانە وردببنەوە کە من ئەمڕۆ شایەتی پێدەدەم لەسەرتان، هەتا فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن کە ئاگاداربن کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن.

47تەنها وشەی بێ نرخ نییە بۆتان، بەڵکو ژیانتانە، بەهۆی ئەمانەوە تەمەن درێژ دەبن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»

48یەزدانیش لە هەمان ڕۆژدا بە موسای فەرموو:

49«سەربکەوە بۆ سەر زنجیرە چیای عەڤاریم، بۆ چیای نیبۆ کە لە خاکی مۆئابە و بەرامبەر بە ئەریحایە و لەوێوە تەماشای خاکی کەنعان بکە کە من وەک موڵک بە نەوەی ئیسرائیلی دەدەم.

50لەو کێوەدا کە بۆی سەردەکەویت دەمریت و دەچیتە پاڵ گەلەکەتەوە، وەک چۆن هارونی برات لە کێوی هۆردا مرد و چووە پاڵ گەلەکەی،

51لەبەر ئەوەی ئێوە ناپاک بوون لەگەڵم لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا لەلای مێرگی مەریبای قادێش لە چۆڵەوانی چن، چونکە پیرۆزی منتان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ڕانەگرت.

52لەبەر ئەوە تۆ ناچیتە ناو ئەو خاکەی کە بە گەلی ئیسرائیلی دەدەم، بەڵکو تەنها لە دوورەوە دەیبینیت.»

← دواوتار 31 دواوتار دواوتار 33 →